108 پارت لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دوورخرانەوە



کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق 108 پارتی سیاسی بە هۆی سەرپێچی دارایی و کارگێڕیی، لە هەڵبژاردنەکان دوورخستەوە.
هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری پارت و قەوارە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، بڕیاریانداوە ڕێ بە 108 پارتی سیاسی نەدەن بەشداری لە هیچ هەڵبژاردنێکدا بکات.
ڕوونیشیکردەوە کە بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە پەسەند کراوە.
ڕاشیگەیاند، هۆکاری بڕیارەکە بۆ پێشێلکردنی گەورەی یاسای ڕێکخستنی کاروباری پارتەکان دەگەڕێتەوە، لەوانەش پێشکەشنەکردنی حسابی کۆتایی بە دیوانی چاودێری دارایی، نەبوونی بارەگای ڕاستەقینە، نەبەستنی کۆنگرە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکە.
بەرپرسەکەی کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو کە لەکاتی نەبەستنی کۆنگرەدا سەرۆك یان ئەمینداری گشتی حزبەکان هاوشێوەی حکومەت دەبێت بە سەرۆکی کاربەڕێکەر و کۆمسیۆن مامەڵەی لەگەڵ ناکات.
جەختیشیکردەوە کە بڕیاری ڕێگرتن لەو 108 پارتە کۆتاییە و پاشگەزبوونەوەی بۆ نییە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
پێشت ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
تورکیا؛ شەپۆلێکی نوێی ڕەگەزپەرستی لە دژی گەشتیاران دەستیپێکردووە
دواتر تورکیا؛ شەپۆلێکی نوێی ڕەگەزپەرستی لە دژی گەشتیاران دەستیپێکردووە
ەیوەندیدار