زانیاری نوێ لەسەر ناردنی پارەی شەش مانگ بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەغدا بڕیاری داوە مووچەی شەش مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێڕێت، بەڵام هەموو بەیەک گوژمە نانێرێت تەنها مووچەی مانگی (٧، ٨) بە یەکجار دەتوانێت بنێرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەبەرئەو  هۆکارەش ناتوانێت هەموو مووچەکە بە گوژمەیەک بنێرێت، چونکە جارێ کاتی دابەشکردنی موووچەی مانگەکانی دیکە نەهاتووە، تەنها ئەو دوو مانگە دەنێرێت کە خۆی مووچەی دابەشکردووە ئەویش دەبێت لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجوومەنی وەزیراندا میکانیزمێکی بۆ بدۆزرێتەوە..

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە شاندی حکومەتی هەرێم لەبەغدا لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەرپرسانی بەغدا داوایان کردبوو تا پرۆژە یاسای بودجە جێبەجێ دەکرێت بەغدا پارەی شەش مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بنێڕێت کە بڕەکەی مانگانە ٨٠٠ ملیار دینارە.

عێراق هاوکاری زیانلێکەوتووانی زریانی دانیاڵ لە لیبیا دەکات
پێشت عێراق هاوکاری زیانلێکەوتووانی زریانی دانیاڵ لە لیبیا دەکات
“مەسرور بارزانی لە بەغدا وتی میللەتی ئێمە هیلاکە شایەنی ئەوە نییە ئەمەی لەگەڵ بکرێت”
دواتر “مەسرور بارزانی لە بەغدا وتی میللەتی ئێمە هیلاکە شایەنی ئەوە نییە ئەمەی لەگەڵ بکرێت”
پەیوەندیدار