ئەمڕۆ سەرۆكی هەنگاریا سەردانی هەرێم دەكات



 

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی هەنگاریا بگاتە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی هەنگاریا كاتالین نۆڤاك بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ بكرێت.

بڕیارە سبەی سەرۆكی هەنگاریا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە و بەشداریی ڕێوڕەسمی كردنەوەی خوێندنگەیەكیش بكات.

سەرۆكی هەنگاریا دوو ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و سەردانی بەغداش دەكات.

هەنگاریا پەیوەندی باشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و لە 2014 كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێم كردووەتەوە و هاوكاری پێشمەرگەی كوردستانیشی زۆر كردووە.

كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا وەك یەكەم ژن لە ئایاری ئەمساڵدا بە سەرۆكی هەنگاریا هەڵبژێردراوە.

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات
پێشت ڕاوێژكاری ئەڵمانیا داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات
لەدێوڵان خۆپیشاندەرێك كوژرا
دواتر لەدێوڵان خۆپیشاندەرێك كوژرا
ەیوەندیدار