لەدێوڵان خۆپیشاندەرێك كوژرا



 

لاوێكی خەڵكی دێوڵان، بەناوی شادمان ئەحمەدی، چەند كاتژمێر دوای دەستبەسەركرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شادمان ئەحمەدی، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵكی دێولان، شەوی پێنجشەممە لە ژێر ئەشكەنجەی هێزە ئەمنییەكان گیانی لەدەستداوە.

شادمان ئەحمەدی، نیوەڕۆی پێنجشەممە، لە ماڵەكەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.

هەنگاو زانیویەتی كە هێزە حكومەتییەكان دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی كوژرانی شادمان بە بنەماڵەكەی، گوشاریان خستووەتە سەریان كە تەرمی ناوبراو لە شەودا و بەبێ بەشداری خەڵك بنێژن.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٨٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانی كەم ٨ هاووڵاتی كورد لە دوای دەستگیركرانیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان لە خۆپیشاندانەكاندا كە نزیكەی سێ مانگە بەردەوامن 124 خۆپیشاندەر كوژراون و هەشت هەزاری دیكەش بریندار بوون لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

خۆپیشاندانەكان بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز دەستیانپێكردووە كە كاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە گیانی لە دەستدا.

ئەمڕۆ سەرۆكی هەنگاریا سەردانی هەرێم دەكات
پێشت ئەمڕۆ سەرۆكی هەنگاریا سەردانی هەرێم دەكات
كەمپەینی ناوچەی دژەفڕینی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا
دواتر كەمپەینی ناوچەی دژەفڕینی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار