ئەو منداڵەی هەشت دەرزی قوتدابوو نەشتەرگەری بۆکرا



پزیشکانی باکوری ڕۆژهەڵتی پیرۆ توانییان ژیانی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لە مردن ڕازگار بکەن و لەنەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا توانیان هەشت دەرزی لە سکی منداڵەکەدا دەربهێنن.

ئیفراین سالاسار کە یەکێکە لەو پزیشکانەی بەشداری نەشتەرگەرییەکەی کردووە لەلێدوانیکدا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “لەژووری نەشتەرگەری سکی منداڵەکەمان کردەوە و بینیمان چەند پارچەیەکی کانزاییمان تێدا دۆزییەوە و دواتر لامان روونبوویەوە کە دەرزییە.”

ئاژانسە هەواڵییەکانی ناوخۆ ڕایانگەیاند، جۆری ئەو دەرزییانەی منداڵەکە قوتیداون لەجۆری دەرزی کوتانی ئاژەڵان بووە لەو کێڵگەیەدا کە دایکی منداڵەکە کاری تێدا دەکات.

ئەوەخراوەتەڕوو، منداڵەکە لە ناوچەی تاراتوبۆی کشتوکاڵی لە دووری ٦٢٢ کیلۆمەتر لە لیمای پایتەخت دەژی. باوکی منداڵەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێدەچێت لەکاتی یاریکردن لە کێڵگەکەدا منداڵەکە دەرزییەکانی قوتدابێ. هاوکات، ئاژانسەکانی هەواڵی ناوخۆی وڵاتەکە باسیان لەوەکردووە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە هیچ هەڕەشەیەک لەسەر ژیانی منداڵەکە نییە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێرە
پێشت شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێرە
وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران
دواتر وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران
ەیوەندیدار