وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران



ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لێکرا.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند، “حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تارانی پایتەخت پێشوازی لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و بڕیارە  لە میانی سەردانەکەیدا  لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببێتەوە”.

هاوکات دوێنێ سێشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە سەردانی تاران دەکات.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “عێراق پابەندە بە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران، دەستوور ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ”.

سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تارانی پایتەخت لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامدا.”

ئەو منداڵەی هەشت دەرزی قوتدابوو نەشتەرگەری بۆکرا
پێشت ئەو منداڵەی هەشت دەرزی قوتدابوو نەشتەرگەری بۆکرا
بەڕێوەبەری پەروەردە دەربارەی سزادانی مامۆستایان پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر بەڕێوەبەری پەروەردە دەربارەی سزادانی مامۆستایان پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار