لەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەرامبەرە



نەخخۆشخانەی ئەنوەرشێخە لەشاری سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، نەخۆشخانەکە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی تایبەت بە منداڵان بێ بێبەرامبەر دابین دەکات.

ئاماژە بەوەکراوە، خزمەگوزاریی پزیشکیی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی دەبێتە بێبەرامبەر و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.

ئەوەخراوەتەڕوو، خزمەتگوزارییەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت و سەردانی پزیشک لە بەشی فریاکەوتنی منداڵان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری دەبێت.

هاوکات، مانەوەی نەخۆش لە بەشی فریاکەوتن بێبەرامبەر دەبێت و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی دانانی کانولا و برینپێچیی و چەندان چارەسەرو خزمەتگوزاری دیکە بێبەرامبەر دەبێت.
ئەم خزمەتگوزارییەی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لەکاتێکدایە ژمارەیەک لەنەخۆشخانەو بنکە تەندروستییەکانی هەرێم بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە بایکۆتیان ڕاگەیاندوە و کۆتاییان بەکارەکانیان هێناوە.

بەڕێوەبەری پەروەردە دەربارەی سزادانی مامۆستایان پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت بەڕێوەبەری پەروەردە دەربارەی سزادانی مامۆستایان پەیامێکی بڵاوکردەوە
کۆلێرا گەیشتە شارێکی دیکەی کوردستان؛ سێ حاڵەت تۆمارکرا
دواتر کۆلێرا گەیشتە شارێکی دیکەی کوردستان؛ سێ حاڵەت تۆمارکرا
ەیوەندیدار