کۆلێرا گەیشتە شارێکی دیکەی کوردستان؛ سێ حاڵەت تۆمارکرا



سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە دهۆك تۆمار کرا و دەیان کەسی دیکەش گومانی نەخۆشییەکەیان لێدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تۆمارکردنی سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرای ڕاگەیاند.

ڕوونیشیکردەوە کە 50 کەسی دیکەش گومانی تووشبوون بە پەتاکەیان لێدەکریت.

ڕۆژی شەممەش تووشبوونی 10 کەس لە هەولێر بە کۆلێرا ڕاگەیەندرا.

پێشتر یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە سلێمانییەوە سەریهەڵدا و بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیش زیاتر لە 110 کەس تووشی پەتاکە بوون.

لەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەرامبەرە
پێشت لەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەرامبەرە
ساڵی نوێی خوێندن بە بایکۆت دەستیپێکرد
دواتر ساڵی نوێی خوێندن بە بایکۆت دەستیپێکرد
ەیوەندیدار