ساڵی نوێی خوێندن بە بایکۆت دەستیپێکرد



ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی و هەڵەبجە بە بایکۆتی بەشێکی پەروەردە و خوێندنگەکان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێرەوە زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا. لە دهۆکیش دەرگای خوێندنگەکان بە ڕووی خوێندکاراندا کرانەوە.

جیاواز لە هەولێر و دهۆك، لە سلێمانی و هەڵەبجە بە بایکۆتکردنی دەوام پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن کرا و بەشێكی زۆری خوێندنگەکان و پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانیش بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

مامۆستایان ئامادە نەبوون بەدەنگ داواکارییەکەی چەند ڕۆژی رابردووی ئالان حەمە سەعیدی وەزیری پەروەردەوە بچن کە ڕایگەیانبوو “بایکۆی چارەسەر نییە” بۆ دواکەوتنی مووچە.

لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانیش پشتیوانی لەو هەنگاوەی مامۆستایان کرد و ڕایگەیاند ئەو ڕۆژەی مووچە دابەش دەکرێت، دەبێتە دەستپێکی دەوام.

جگە لە مامۆستایانی دامەزرێندراو، مامۆستایانی وانەبێژیش چوونە پاڵ هاوپیشەکانیان و ئەوانیش کە هەر پێشتریش گرفتی دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان هەبوو، بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

کۆلێرا گەیشتە شارێکی دیکەی کوردستان؛ سێ حاڵەت تۆمارکرا
پێشت کۆلێرا گەیشتە شارێکی دیکەی کوردستان؛ سێ حاڵەت تۆمارکرا
تادێت سنووری بایکۆت فراوانتر دەبێت
دواتر تادێت سنووری بایکۆت فراوانتر دەبێت
ەیوەندیدار