نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە



دوای بەرزبوونەوە بەردەوامەکانی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو گەیشتە ٩١ دۆلار و بەو نرخە مامەڵەی پێوە دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر بەرز ببێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ڕۆژانی پێشترنرخەکەی بەرز بوەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو نەوتی خاوی برینت گەیشتە ٩٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ یەکەمجار لە ماوەی ١٠ مانگدا دوای ئەوەی سعودیە و ڕووسیا ڕایانگەیاند کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت ١.٣ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ دەکەنەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە بڕیاریدا تا سێ مانگی داهاتوو ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکاتەوە و ئەلکساندەر نۆفاک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیاش ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەمدەکەوەنەوە.

دەیان دۆنم دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتییانی پێنجوێن سووتا
پێشت دەیان دۆنم دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتییانی پێنجوێن سووتا
هێزە ئەمنییەکانی ئێران وەرزشوانێکی کوردیان دەستبەسەر کرد
دواتر هێزە ئەمنییەکانی ئێران وەرزشوانێکی کوردیان دەستبەسەر کرد
ەیوەندیدار