بەوێنە: بەهۆی لافاوەوە هەزاران کەس بوونە قوربانی



بەهۆی بارینی بڕێکی زۆر باران و دروست بوونی لافاو و زریان کە بە زریانی “دانیاڵ” دەناسرێت لە شاری درنەی لیبیا کە دەکەوێتە بەشی ڕؤژهەڵاتی وڵاتەکەوە هەزاران کەس بوونە قوربانی.

ئوسامە حەماد سەرۆکوەزیرانی لیبیا ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە بوونەتەقوربانی و گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی لافاوەکەوە ئوامە حەماد ئاماژەی بەوەکرد لافاوەکە زیانێکی زۆری گەیاندووە و دۆخەکەی بە کارەساتبار و زۆرخراپ ناوبرد.

ناوەندێکی تەندروستی لیبیا و سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە مانگی سوریان ڕاگەیاندووە و پشتڕاستیان کردووەتەوە دوو هەزار و ٨٠٠ کەس بەهۆی زریانی دانیاڵەوە گیانیان لەدەستداوە

 

ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بەردەوامە
پێشت ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بەردەوامە
دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکاران دابەشدەکرێت
دواتر دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکاران دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار