باخە “بێدارەکە”ی شار



جیاوازتر لە پێشتر، ئێستا باخەکە بووەتە شوێنی خێزانەکان، چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە باخەکەدا هەیە، بووەتە شوێنی گەشتیاری.

هونەر و وەرزش باخەکەی ڕازاندووەتەوە، بە کاری هونەری جیاواز باخەکە بووەتە شوێنێکی هەمیشە “بێدار”، ئاواز و گۆرانی، تابلۆ، پەیکەر و ڕازندنەوە باخەکەی کردووەتە شوێنێکی جیاواز.

خێزان و زوگورد، گەشتیار و ڕێبوار دەتوانن بچن و بۆ ساتێک لە باخەکە پشووبدەن، هەمووان لە خۆی کۆدەکاتەوە، چێژ لە جوانی و نۆژەنکردنەوەی باخەکە دەبینن.

تاریق نامیق و خێزانەکەی، سەرجەمیان بە خێزانی لەهەولێر، کەرکوک و ڕانیەوە هاتوون، ئەمە سێیەم جاریانە دێنە باخەکە دڵخۆشن.

گۆڕانکارییەکان باخەکەی کردووەتە شووێنێکی گەشتیاری، لە کاتێکدا پێشتر خێزانەکان نەیاندەتوانی بێنە باخەکە و بە شوێنێکی گونجاو دانەنراوە.

شانیا نەوزاد، هاووڵاتییەکی شار سلێمانییە و لەگەڵ هاوڕێکەی هاتووە بۆ باخی گشتی سلێمانی، باس لەوە جوانییەکان و گۆڕانکارییەکانی باخەکە دەکات، کە دەکرێت بکرێتە شوێنێکی سەرنجڕاکێشی گەشتیاری، گەشتیاران سەردانی بکەن.

حاتەم حاجی، لە کەرکوکەوە هاتووە، داوای پاکڕاگرتنی باخەکە لە هاووڵاتیان دەکات، تا باخەکە جوانی و نوێگەرییەکانی تێکنەچێت و سوودی بۆ هەموو هاووڵاتیان هەبێت.

ئەم گۆڕانکارییە بەس نییە، هاووڵاتیان دەبێت چاوەڕوانی گۆڕانی جوانتر و سەرنجڕاکێشتری باخەکە ببن.

کامەران قەرەداغی، سەرپەرشتیاری هونەری باخی گشتی سلێمانی، ئاشکرای دەکات، بەم نزیکانە قاوەخانەکەی ناو باخی گشتی بەشێوازێکی زۆر جیاوازتر لە قاوەخانەکانی دیکە دەکرێتەوە، هاوکات پاش ڕێکخستنی تەواوی ستەیجکە، شەوانە فیلمی سینەمایی یاخود لایڤ میوزیک دەبێت.

“هه‌رگيز ڕێگه‌ نادەین هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سه‌ر ئێران دروست ببێت”
پێشت “هه‌رگيز ڕێگه‌ نادەین هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سه‌ر ئێران دروست ببێت”
شەمەندەفەرەکەی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێکردن
دواتر شەمەندەفەرەکەی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێکردن
ەیوەندیدار