شەمەندەفەرەکەی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێکردن



ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەسەرپەرشتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی بەهای ئابوری (feasibility study) بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.

لە وتارێکیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەکەی بە ستراتیژی و گرنگ بۆ ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ناوبرد و ڕایگەیاند: ” دوای ڕاگەیاندنی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی بەهای ئابووری  feasibility study بۆ پڕۆژەکە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەستدەکرێت بە قۆناغی دیزاینی پڕۆژەکە، لە هەر قۆناغێکدا جێبەجێکردنەکەشی دەست پێدەکەین و چاوەڕێ ناکەین تاوەکو ھەمو دیزاینەکە تەواو دەبێت، بڕیارە پڕۆژەکە لە ماوەی ٥-٦ ساڵدا تەواوببێت”

ھەروەک ئاماژەی بەگرنگی پڕۆژەکەش کرد بۆ تەواوی ناوچەکە و ڕایگەیاند: ” ئەم پڕۆژەیە کاریگەری بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێش دەبێت و ھەردوو خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل و پەروێزخان پێکەوە دەبەستێتەوە، ھەروەھا لە ڕێی کەرکووک موسڵیشەوە بە ناوچەکانی تری عێراقەوە دەبەسترێتەوە، پێشبینی دەکرێت ببێتە ڕێگایەکی بازرگانی و سوود بە ناوچەکە بگەیەنێت.”

ھەر لە رێورەسمەکەدا کە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بریکاری وەزارەت بۆ نیشتەجێکردن و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەندازیاران ئامادەبوون، باڵیۆزی ئیسپانیا وتارێکی پێشکەشکرد و پڕۆژەکەی بە گرنگ و پڕ بایەخ ناوبرد.

لە کۆتاییشدا، کۆمپانیای- کۆنسوڵ ترانسی ئیسپانی کە جێبەجێکاری قۆناغی کەڵکی ئابوری- feasibility study پڕۆژەی دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەرە لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە کارەکانیان و ئەنجامی کۆتایی پرۆسەکە کرد و بە پرسیار و گفتوگۆکردنی ئامادەبوان کۆتایی بە رێورەسمەکە ھات.

باخە “بێدارەکە”ی شار
پێشت باخە “بێدارەکە”ی شار
پڕۆژەی ئیفراز چوار گرفتی کەمئاویی لە هەولێر چارەسەر دەکات
دواتر پڕۆژەی ئیفراز چوار گرفتی کەمئاویی لە هەولێر چارەسەر دەکات
ەیوەندیدار