ئینريكی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا جیابوونەوە



یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، جیابوونەوەی لویس ئینریكی بەڕێوەبەری هونەری هەڵبژاردەكە لە ماتادۆر ڕادەگەیەنێت، پاش ئەوەی تیپەكە لە جامی جیهانی 2022ی قەتەر كرایەدەرەوە.

بەپێی تویتێك كە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردەوە، یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە”سوپاسی لویس ئینریكی دەكەین بۆ ئەو ماوەیەی كاریی لەگەڵ هەڵبژاردەكەدا كرد”.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەسەركردایەتی ئینریكی لە قۆناغی 16ی مۆندیال بەهۆی دۆڕاندنی بە پەناڵتی بەرامبەر مەغريب لە كێبڕكێكە كرایەدەرەوە.

بەر لەوە ماتادۆر بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ لە پاش بردنەوەی بە ئەنجامی 7-0 لە كۆستاریكا و یەكسانبوونی لەگەڵ ئەڵمانیا بە ئەنجامی 1-1 و دۆڕاندنی بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر ژاپۆن ، بە دووەمی گروپەكەی سەركەوتبوو بۆ قۆناغی 16ی مۆندیالی قەتەر.

 

 

 

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكەی ناسریە بەرزبۆوە
پێشت ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكەی ناسریە بەرزبۆوە
پۆلیسی هەولێر؛ داواكراوێك دەستگیر كرا
دواتر پۆلیسی هەولێر؛ داواكراوێك دەستگیر كرا
ەیوەندیدار