“لایەنی كەمتەرخەم لە ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق دیاری دەكرێت”



پەرلەمانتارێكی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كە لە كۆبوونەوەی پەرلەمان داوامان كردووە لایەنی كەمتەرخەم لە ڕێككەوتنی تایبەت بە بودجە دیاری بكرێت و دەشڵێت: “بڕیار درا هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عێڕاق داوامان كرد لایەنی كەمتەرخەم دیاری بكرێت لە پەككەوتنی لێكتێگەیشتنە سیاسیەكان سەبارەت بە جێبەجێ كردنی ئەم ڕێكككەوتنە سیاسیەی لە (هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت) بڕیاری لەسەر دراوە سەبارەت بە بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی عێڕاقدا.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئەم مەبەستە، سەرۆكی پەڕلەمانی عێڕاق بڕیاری دا، بانگهێشتی هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا بكات بۆ پەڕلەمانی عێڕاق تا ڕوون و ڕاشكاوانەتر قسە لەسەر بابەتەكە بكرێت و شایستە داراییەكانی هەرێم بەركار بكرێت.

ئاشكراشی كرد، دواتر ڕاپۆرتێك ئامادە دەكرێت و پرسی شایستە داراییەكانی هەرێم بڕیاری لێ‌ دەدرێت.

ماوەی دوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە بایكۆتی دەوام ڕاگەیەنراوە، هەریەكە لە هەولێر و بەغداش یەكتر تۆمەتبار دەكەن بە جێبەجێ‌ نەكردنی یاسای بودجە و ڕادەستنەكردنی نەوت و داهات و نەناردنی بودجە و مووچە، لەو نێوەندەشدا ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتوویەتی، “هەرێم زیاتر لە شایستەی خۆی پێ‌ دراوە”.

یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پێشت یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
عێراق مەرجی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دانا
دواتر عێراق مەرجی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دانا
ەیوەندیدار