یەكێتی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر بایكۆت ڕاگەیاند



ماوەی دوو مانگە مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێ دابەش نەكراوە و بەهۆیەوە بڕیاری بایكۆت و خۆپیشاندان دراوە، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانیش ڕایدەگەیەێت، ئەگەر لیستی مووچە ڕابگەیەنرێت مامۆستایان بایكۆت ناكەن.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی جەمال حوسامی، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمیندارانی عەرەب بۆ پەروەردە ڕایگەیاند، دەبێت حكومەتی بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت، گەشبینین كێشە و گرفتەكانی بەغدا و هەرێم بەم زووانە چارەسەر ببن.

لەبارەی بایكۆتی خوێندن بە هۆی دواكەوتنی مووچە لەلایەن مامۆستایانەوە، وتی، “دەوامی خوێندن لەوادەی خۆیدا دەستپێدەكات، پێشبینی دەكەین پێش دەستپێكی خوێندن لیستی مووچە ڕابگەیەندرێت، ئەگەر لیستەكە ڕابگەیەندرێت مامۆستایان بایكۆت ناكەن”.

بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە ١٣ ی ئەم مانگە، ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات، كە بۆ ئەمساڵی خوێندن وەك وەزیری پەروەردە ئاشكرای كرد، زیاتر لە ١٥٢ هەزار خوێندكار دەچنە پۆلی یەك-ی بنەڕەتی.

ماوەی 10 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر مانگی 9دا، هێشتا مووچەی مانگەكانی هاوین (7 و 8) دابەش نەكراوە و بەهۆیەوە فەرمانبەران و مامۆستایان بڕیاری بایكۆت و خۆپیشاندانیان داوە، كە ئەگەر ئەم هەفتەیە مووچە دابەش نەكرێت و ناچنە هۆڵەكانی خوێندنەوە.

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ بایكۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ بایكۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ دوو هێندە بەرزبووەوە
دواتر ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ دوو هێندە بەرزبووەوە
ەیوەندیدار