خوێندنی باڵا پارەی خوێندنی بەشێكی خوێندكاران كەم دەكاتەوە



وەزارەتی خوێندنی بای حكومەتی هەرێم بڕیاریدا ئەو خێزانانەی ٢ خوێندكاریان بەشێوەی پارالێل لە زانكۆ حكومیەكان دەخوێندن داشكاندنی كرێی خوێندنیان 50% لە كرێی خوێندن بۆ دەكرێت.

بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی كە لە 7ی 9ی 2023، دەرچووە ، “ئەو خێزانانەی دوو خوێندكاریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێل دەخوێنن، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی، لێخۆشبوون بۆ هەر یەكێكیان بە ڕێژەی 50% لە كرێی خوێندنیان دەكرێت.”

بەپێی بڕیارەكە، ئەگەر لە خێزانێكدا دوو كەس یان زیاتر لە زانكۆ حكومیەكان بۆ دبلۆم و بەكالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا وەرگیرابون بەشێوەی پارالێل ئەوە داشكاندنی كرێی خوێندنی ھەر ساڵێكیان لەسەدا ٥٠ دەبێت.

داشكاندنی گشتی بەڕێژەی 45% لەكرێی خوێندن بۆ سەرجەم پێشكەشكارانی پارالێل كراوە، بەڵام ئەوانەی دوو كەس یان زیاتر لە یەك خێزان بەشێوەی پارالێل وەرگیراون 5%ی دەشكاندنی تریان بۆ دەكرێت و دەبێتە 50%ی لێخۆشبوون.

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ دوو هێندە بەرزبووەوە
پێشت ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ دوو هێندە بەرزبووەوە
پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە، لە ئەستۆی وەزیرانی کوردە
دواتر پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە، لە ئەستۆی وەزیرانی کوردە
ەیوەندیدار