پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە، لە ئەستۆی وەزیرانی کوردە



چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراوان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە، بەرپرسیارێتی مێژوویی پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە دەخەنە ئەستۆی ئێوەی وەزیرانی کورد لە ناو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

سەڕبازگەی تۆبزاوە، هێمای دەڕندەیی ڕژێمی بەعسی فاشیست بووە و چیرۆكی تراژیدیای ئەنفال و بەڵگەی ئەو تاوانە دەڕەندەیە دەگێڕێتەوە، کە بەرامبەر گەلی کورد لە ئەنجامدرا.

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە، دەبوو سەربازگەی تۆپزاوە بکرایە بە مۆنۆمێنتێکی تایبەت بە قوربانیانی جینۆساید، دۆکۆمێنت و بەڵگەکانی تاوانی ئەنفالی تێیدا بخرایەتەڕوو، بەڵام بەهۆی بێباکی حکومڕانانی کورد، ئەو شوێنە گرنگە پەراوێزخرا.

ماوەی سێ ساڵە، وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، چاوی بڕیووەتە سەر (سەربازگەی تۆپزاوە)، دەیەوێت جارێکی دیکە ئەو شوێنە بکاتە سەربازگە و سوپای تێیدا جێگیری بکات.

وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق زەوییەکانی سەربازگەکەی بە موڵکی وەزارت ناوبردووە، لە کاتێکدا ئەو زەوییانە موڵکی جوتیارانی کوردن و لە ساڵی هەشتاکان بە بڕیاری (مجلس قيادة الثورة)ـی هەڵوەشاوەی رژێمی بەعس، بە زۆر خاوەدارێتی زەوییەکان لە جوتیارانی سەندراوەنەتەوە و کراون بە موڵکی دەوڵەت.

چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراوان، بەرپرسیارێتی مێژوویی پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە وەک یادەوەرییەکی تاڵی تاوانی ئەنفال، دەخەنە ئەستۆی ئێوەی وەزیرانی کورد و داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو.

یەکەم:  لە ناو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری یەکلاکەرەوە بۆ پرسی سەربازگەی تۆپزاوە دەربکرێت، بە هیچ شێوەیەك ئەو شوێنە نەکرێتەوە سەربازگە.

دووەم: ئەم یاداشتەی چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید، بخرێتە بەردەست ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە جۆرێك سەربازگەی تۆپزاوە بکرێتە مۆنۆمێنتێکی تایبەت بە تاوانی ئەنفال.

سێیەم: ئەنجومەنی وەزیران، قەربووی مادی جوتیارانی خاوەنی ڕەسەنی زەوییەکانی سەربازگەی تۆپزاوە بکات.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:  DOC-20230909-WA0010 (1)

خوێندنی باڵا پارەی خوێندنی بەشێكی خوێندكاران كەم دەكاتەوە
پێشت خوێندنی باڵا پارەی خوێندنی بەشێكی خوێندكاران كەم دەكاتەوە
تەیف سامی دوابڕیار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
دواتر تەیف سامی دوابڕیار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
ەیوەندیدار