سەدر بۆ مەغریب: ” یادی خودا زۆر بکەن، بۆئەوەی ڕەحمەتتان پێبگات”



ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، سەرەخۆشی لە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب کرد، کە بە گوڕی ٧.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شەش شاری هەژاند و نزیکەی هەزا کەس گیانیان لەدەستدا.

سەدر لە تویتێکدا وتی: “بۆ گەلەکەمان لە شانشینی مەغریب… داوای سەلامەتی و سەبر و دڵنەوایی و ڕەحمەتیتان لە خودا بۆ دەکەین، بۆ سەرجەم قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە هەموو شارەکانی مەغریب.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕێگەی داوای لێبوردن، نوێژ و ڕۆژوو و دوورکەوتنەوە لە گوناه و کارە خراپەکان، داوا لە خودا دەکەین لە ناخۆشی و کارەسات بە دووربن.

موقتەدا سەدر داوای کرد “زۆر یادی خودا بکەن… بۆ ئەوەی ڕەحمەتتان پێ بگات.”

بەشێکی نوێ لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە
پێشت بەشێکی نوێ لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە
بەهۆی بومەلەرزەکەوە عێراق هاوکاری مەغریب دەکات
دواتر بەهۆی بومەلەرزەکەوە عێراق هاوکاری مەغریب دەکات
ەیوەندیدار