بەهۆی بومەلەرزەکەوە عێراق هاوکاری مەغریب دەکات



محمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەیی نیشاندا هاوکاری وڵاتی مەغریب بکات، کە شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەکی بەهێز چەند شارێکی ئەو وڵاتەی هەژاند و زیانی مرۆیی و ماددی بە دانیشتوانی ئەو شارانە گەیاند.

بومەلەرزەکە لە سەد ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە و گوڕەکەی بە ٧.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی ٨٢٠ کەس و برینداربوونی ٦٧٢ کەسی دیکە کە دۆخی تەندروستی ٢٠٥ کەسیان ناجێگیرە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان زیاتر بکات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گەلی عێراق و حکومەتەکەی هاوخەمی بۆ وڵاتی مەغریب دەردەبڕێت و ئامادەیە بەهەموو شێوەیەک هاوکاری ئەو وڵاتەبکات کە زیانێکی گیانی و ماددی گەورەی بەرکەوتووە.

لە بروسکەیەکدا بۆ مەلیک محەمەدی شەشەمی پادشای مەغریب سودانی پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ خێزانی قوربانایان دەربڕی و هیوای شیفا و چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان و سەلامەتی و پارێزراوی بۆ وڵاتی مەغریب خواست.

سەدر بۆ مەغریب: ” یادی خودا زۆر بکەن، بۆئەوەی ڕەحمەتتان پێبگات”
پێشت سەدر بۆ مەغریب: ” یادی خودا زۆر بکەن، بۆئەوەی ڕەحمەتتان پێبگات”
کابینەی نۆیەمی حکومەت بەرهەمهێنانی کارەبای زیادکردووە
دواتر کابینەی نۆیەمی حکومەت بەرهەمهێنانی کارەبای زیادکردووە
ەیوەندیدار