سالار مەحمود:بەغدا سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕەو ئەکات



سالار مەحمود ئەندامی خولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت” بەغدا سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕەو ئەکات”

سالار مەحمود دەڵێت،دوای رادەستکردنی دۆسیەی نەوت بەغدا ھێشتا غەدر لە خەڵکی کوردستان ئەکات، ئەوان لاوازبونی پێگەی ھەرێم و پەیوەندی خراپی ناوخۆیی دەقۆزنەوە بۆ فشارو بەرتەسکردنەوەی پێگەی ھەرێم و نیازی کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوریەکانیان ھەیە.

ئەو ئەندامەی پێشووتری پەرلەمان دەشڵێت،سیاسەتی ئێستای بەغدا، بەشی زۆری لە دەرئەنجامی ھەڵەی کورد خۆیەتی و، بەشێکیشی عەقڵیەتی شۆڤێنی دەسەڵاتی بەغدایە.

 

 حکومەتی فەڕەنسا باڵاپۆشی قەدەغە دەکات
پێشت  حکومەتی فەڕەنسا باڵاپۆشی قەدەغە دەکات
مووچەی لیوا هاوبەشەکان کەی دابەشدەکرێت؟
دواتر مووچەی لیوا هاوبەشەکان کەی دابەشدەکرێت؟
ەیوەندیدار