حکومەتی فەڕەنسا باڵاپۆشی قەدەغە دەکات



حکومەتی فەڕەنسا لە کۆتایی مانگی ئاب بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا هاتووە، عەبا لە ناوەندەکانی خوێندندا قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە،دادگای کارگێڕی فەڕەنساش پشتیوانی لە بڕیارەکەی حکومەت کرد.

ئەنجومەنی دەوڵەت کە باڵاترین دادگایە لە فەڕەنسا تایبەت بە بڕیاردان لەو سکاڵایانەی لە دژی حکومەت تۆمار دەکرێن، سکاڵای کۆمەڵەیەکی ئیسلامی رەتکردەوە کە دژی بڕیاری حکومەت بۆ قەدەغەکردنی عەبا لە ناوەندەکانی خوێندندا تۆماری کردبوو.

ئەنجومەنی دەوڵەت دووپاتیکردوەتەوە، ئەو بڕیارەی حکومەت لە کۆتایی مانگی ئاب دەریکردووە بۆ قەدەغەکردنی عەبا لە ناوەندەکانی خوێندن نابێتە مایەی جیاری لە دژی موسوڵمانان و بڕیارە پشتبەستووە بە پرەنسیپی عەلمانییەتی دەوڵەت

قەدەغەکردنی پۆشینی عەبا کە مۆرکێکی ئاینی ھەیە لە ناوەندەکانی خوێندنی فەڕەنسا مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە، بە پێی یاسایەک کەلە ساڵی ٢٠٠٤ دەرچووە  بوونی دروشمە ئاینییەکان لە قوتابخانەکاندا قەدەغەیە.

دزی ماتۆڕەکان لە پێنجوێن دەستگیرکرا
پێشت دزی ماتۆڕەکان لە پێنجوێن دەستگیرکرا
سالار مەحمود:بەغدا سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕەو ئەکات
دواتر سالار مەحمود:بەغدا سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕەو ئەکات
ەیوەندیدار