حکومەتی عێراق بەمەرج پابەندی ڕیککەوتنەکان دەبێت



راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەت پابەندە بە جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە مەرجێک لە چوارچێوەی دەستوردابن

شەوی ڕابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە زیان بە ھاووڵاتیانیان دەگەیەنێت و متمانە کەمدەکاتەوە و پێشێلکردنی دەستورو رێکەوتنەکانیشە.

فادی شەمەری راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقییەی راگەیاند، لە ژێر سایەی دەستوردا  رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکان بەڕێوەدەبرێن و ھیچ شتێک لە سەرووی دەستورەوە نیە.

راوێژکارەکەی سودانی ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، حکومەت کۆمەڵێک دۆسییەی ئاڵۆزی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بۆماوەتەوەو پابەندبووە بە ئەتەکێتی جێبەجێکردنی  لێکتێگەیشتنەکان بە ھەموو خۆشەویستی و داناییەک، ھێشتا نیازی باش ھەیە بەمەرجێک حکومەتی ھەرێم پابەندی بە دەستور و بنەماکانی رێزگرتن و زمانی نەرم و شەفافیەت بێت.

 

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
پێشت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
ئاوی سلێمانی: بەهیچ جۆرێک ئێمە ئاوی پیس نادەین بە هاووڵاتییان
دواتر ئاوی سلێمانی: بەهیچ جۆرێک ئێمە ئاوی پیس نادەین بە هاووڵاتییان
ەیوەندیدار