هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە



ئیداره‌ی وزەی ئەمریکا بڵاوى کردەوە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ عێراق نزیکەی ٦٥ ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەی وڵاتەکەی کردووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەناردەكردنى نەوتى عێراق بۆ ئەو وڵاتە به‌ ڕێژه‌ی لە ٣٣.٥% زیادی کردووە.

ئیداره‌ی زانیاری وزەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێدا بڵاوى کردەوە، لە سەرەتای مانگی ١ى ئەمساڵ تاوەکو کۆتایی مانگی ٦ی ئه‌مساڵ عێراق بڕی ٦٤ ملیۆن و ٧٢ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەی وڵاتەکەی کردووە و ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێژه‌ی لە ٣٣.٥% زیادی کردووە.

ئیدارەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، عێراق لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بڕی ٤٨ ملیۆن و ٤٥ هەزار ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەی ئەمریکا کردووە و لە ساڵى ٢٠٢١ دا تەنها بڕی ٢٧ ملیۆن و چوار هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، زۆرترین ڕێژەی نەوتی هەناردەکراوى عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی ٢دا بووە بە شێوەیەک تەنها لەو مانگە بڕی ١٢ ملیۆن و ١٦ هەزار بەرمیل نەوتی عێراق هەناردەی ئەمریکا کراوە و کەمترین ڕێژەش، کە نۆ ملیۆن و ٣٣ هەزار بەرمیلە لە مانگی شەش دا بووە.

لە کۆتایدا هاتووە، لە ١٠%ی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکایە و بەوەش عێراق چووەتە ڕیزی ئەو ١٠ وڵاتەی، کە زۆرترین ڕێژەی نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکەن.

 

وەرزێکی نوێی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە
پێشت وەرزێکی نوێی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە
حکومەتی عێراق بەمەرج پابەندی ڕیککەوتنەکان دەبێت
دواتر حکومەتی عێراق بەمەرج پابەندی ڕیککەوتنەکان دەبێت
ەیوەندیدار