نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر 154،700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی دۆلار لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە لەهەڵکشان و ئەم ئێوارەیە نرخی 100 دۆلار بە 154 هەزار و 700 دینار مامەلەی پێوەکرا، ئەم نرخەش لەچاو کردنەوەی بازاڕدا، 100 دیناری چۆتەسەر.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری نادەستووریبوونی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی ٢٠١٣ ی کەشتیوانی دەریایی لە “خور عەبدوڵڵا” لە نێوان عێراق و کوێت دا دا،

نەبیل مەرسوومی ئاماژەی بەوەكرد: ” پێشبینی دەكرێت بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بەهای دۆلارێک بۆ سێ هەزار دینار بەرز بێتەوە، هاوکات بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکیش بگاتە ٣٠٠ هەزار دیناری عێراقی.

پارتی لەبارەی کەرکوکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت پارتی لەبارەی کەرکوکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لەهەولێر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
دواتر لەهەولێر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
ەیوەندیدار