لەهەولێر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگەیاند هێزەکانیان توانییان دەست بگرن بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و حەبی ترامادۆڵ و میتادۆڵدا.

لەڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە،دەستبەسەرداگرتنی (٦،٧٠٠) شەش کیلۆو حەوتسەد گرام مادەی هۆشبەرو (١٠٠٠) هەزار شیت ترامادۆڵ و (١٠) دە شیت میتادۆن.

لەهەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکانی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردو وەگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەشاری هەولێر، لە بەرواری ٧ی٩ی٢٠٢٣ توانرا بڕی (٦،٧٠٠)شەش کیلۆو حەوت سەد گرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و ماریجواناو تلیاک لەگەڵ (١٠٠٠) هەزار شیت ترامادۆڵ و (١٠) دە شیت میتادۆن دەستی بەسەردا بگیڕێت. لەم چاڵاکیەدا توانرا(٣)سێ کەس دەستگیربکرین کە بەکاری بازرگانی بەم ماددانەوە گڵاون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەر سێ تۆمەتبار کراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

شایانی باسە ئەم چالاکیە بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک جێبەجێ کراوە.

ماددە هۆشبەرەکان وەک مەترسیدارترین بابەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هەرچەندە هەوڵەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بەردەوامە، و هێزەکان بەبەردەوامی لەهەوڵدان بۆ سنووردارکردنی ئەو ماددە ترسناکانە، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ بازرگانیکردن و بەکارهێنەرانی ڕوو لەزیادبوونە، و بازرگانیکەرانی ئەم ماددانە لاوازی سنوورەکان و پێگەی عێراق بەکاردەهێنن و وەک رێڕەوێک بۆ گواستنەوەی ئەو ماددانە، لەئیستادا وەک مەترسییەکی جددی بۆسەر هەرێم سەیردەکرێت و ترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری لیدەکرێت.

 

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە
هێزێکی زۆر بۆ ڕێگرتن لە خۆپیشاندان لەکەرکوک بڵاوەیان پێکرا
دواتر هێزێکی زۆر بۆ ڕێگرتن لە خۆپیشاندان لەکەرکوک بڵاوەیان پێکرا
ەیوەندیدار