بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە



ئەمرۆ رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ٧\٩\ 2023 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر  ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاوولاتیان دەکات لەمڕۆوە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە پاسپۆرت ناویان تۆمار بکەن و نۆرە بگرن.

ئەمرۆ رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ٧\٩\  ٢٠٢٣دوای کاتژمێر ٩ی شەو سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارا دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کە بۆ هەفتەی دواتر نۆرەکە دادەنرێت.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوەبێت، هاووڵاتیان بۆ لەمەودوا پێویست ناکات بۆ دەرکردن یان نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی نۆرەبگرن، بەڵکو لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە دەتوانن نۆرە بۆ هەفتەی داهاتوو بگرن و لەڕۆژی دیاریکراودا مامەڵەکانی جێبەجێ بکات.

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی بڵاوکردەوە
دادگای فیدڕاڵی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدڕاڵی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار