وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی بڵاوکردەوە



ئەمڕۆ پێنج شەممە 7/9/2023 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی 2023- 2024 بڵاوکردەوە و سەرجەم پشووەکان و تاقیکردنەوەکانی تێدا دیاریکراوە.

بەپێی ساڵنامەکەی وەزارەتی پەروەردە، لە 13 ی ئەیلولی 2023 ی وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و وەزری یەکەمی خوێندن دایریکراوە، و 21ی کانوونی دووەمی 2024 وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات، و لە 12 ی ئایاریش تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەستپێدەکات.

ساڵانە وەزارەتی پەروەردە، پێش دەستپێکردنی خوێندن لەناوەندەکانی خوێندندا، ساڵنامەی خوێندن بڵاودەکاتەوە، ئەمەش بۆ بەرچاوڕوونی ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایانە، تاوەکو بتوانن بەپێی ئەو ساڵنامەیە پلانی خوێندی خۆیان دابنێن، و کاتی تاقیکردنەوەکان گشتگیربێت و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەیەک کاتدا تاقیاکردنەوەکان ئەنجام بدەن.

هێزێکی زۆر بۆ ڕێگرتن لە خۆپیشاندان لەکەرکوک بڵاوەیان پێکرا
پێشت هێزێکی زۆر بۆ ڕێگرتن لە خۆپیشاندان لەکەرکوک بڵاوەیان پێکرا
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار