تەها ڕەسولیان بە زیاتر لە حەوت ساڵ زیندانیی سزا درا



تەها ڕەسولیان، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە سزای حەوت ساڵ و سێ مانگ زیندانیی سزا درا.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم بڕیارە بە شێوەی فەرمی بە تەها ڕەسولیان ڕاگەیەنراوە و بەپێی حوکمەکە تەها ڕەسوولیان بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا، «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆ» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە ڕیز سزای ٣ ساڵ، ٣ ساڵ و ٧ مانگ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ڕەسولیان لە ئایاری ڕابردوودا بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» سزای سێ مانگ بەندکران و ٤٠ قامچی بەسەردا سەپێنرابوو کە دواتر دادگاکە بەپێی یاسا گۆڕیبووی بۆ پێدانی ٥٠ میلیۆن ڕیال سزای دارایی.

تەها ڕەسولیان، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنی لە ورمێ. ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان گوازرایەوە بۆ زیندانی نەغەدە و ڕۆژی٢١ی شوبات بە بارمتەی قورسی ٥ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

مەحمود عوسمان: بە هۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتییەوە ئایندەی هەرێمی کوردستان باش نابینم
پێشت مەحمود عوسمان: بە هۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتییەوە ئایندەی هەرێمی کوردستان باش نابینم
وێنە.. ئامێرێکی بیر هەڵکەندن لەکاتی کارکردن دەستی بەسەرداگیرا و چوار کەسیش دەستگیرکران
دواتر وێنە.. ئامێرێکی بیر هەڵکەندن لەکاتی کارکردن دەستی بەسەرداگیرا و چوار کەسیش دەستگیرکران
ەیوەندیدار