وێنە.. ئامێرێکی بیر هەڵکەندن لەکاتی کارکردن دەستی بەسەرداگیرا و چوار کەسیش دەستگیرکران



پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له‌سنوری ناحیه‌ی چوارقوڕنە ئامێرێکی بیر هەڵکەندن لەکاتی کارکردن دەستی بەسەرداگیرا و چوار كه‌سیش به‌تۆمه‌تی هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو به‌نایاسایی ده‌ستگیركران.

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە زانیاریان پێگەیشت کە ئامێرێکی بیر هەڵکەندن بە نایاسایی لەناو زه‌ویه‌ك لە سنوری ناحیەی چواڕقوڕنە کاردەکات و بیرێک هەڵدەکەنێت، دەستبەجێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی بیتوێن و بە هاوکاری پۆلیسی فریاکەوتنی ڕاپەڕین هەستان بە دەستبەسەرداگرتنی ئامێرەکە و مۆلیدەیەکی کارەبا کە تەرخان کرابو بۆ ئامێری بیر هەڵکەندنەکە.

پۆلتس ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێره‌كان، خاوەنی ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندنه‌كه‌ سێ کەسی دیكه‌ش دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دوای ئاگادار کردنەوەی دادوەر، دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوە کرایەوە و بەبڕیاری دادوەر خاوەنی ئامێری بیر هەڵکەندنەکە و سێ کەسەکە بە پێی ماددەی ٢٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیران و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

تەها ڕەسولیان بە زیاتر لە حەوت ساڵ زیندانیی سزا درا
پێشت تەها ڕەسولیان بە زیاتر لە حەوت ساڵ زیندانیی سزا درا
سوپای زۆمبیەکان لە بەرەکانی شەڕدا بەدوای یاریزانەکاندا دەگەڕێن لە نوێکردنەوەی 2.8ی پۆپجی مۆبایل
دواتر سوپای زۆمبیەکان لە بەرەکانی شەڕدا بەدوای یاریزانەکاندا دەگەڕێن لە نوێکردنەوەی 2.8ی پۆپجی مۆبایل
ەیوەندیدار