دیوار و باخی گۆڕەکان لەناو جەرگەی شاردا



لە هەر سوچ و کەلەبەرێکی ئەم شارەدا مێژوویەک خۆی حەشارداوە، بەهۆی پشتگوێخستنیان خەریکە لەناو دەچن.

ئێرە کڵێسەی مریەم عوزەرائە لە گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی، ساڵی ١٨٦٢ دروستکراوە، شوێنی نزا و پاڕانەوەی هاوڵاتییە مەسیحیەکان بووە.

گۆڕەکان لە سوچ و باخی کڵێسەکەدا خۆیان حەشارداوە، لە باخی ناو حەوشەی کڵێسەکەدا نزیکی ٨٠ مەتر دەبێت نزیکی ١٥ گۆڕ هەن، مێژوویان بۆ نزیکی ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە سووچێکی کڵێسەکەشدا گۆڕستانێکی ستوونی هەیە، لە ساڵی ١٩٦٢ لەلایەن قەشە یوسف پەری دروستکراوە و ٤٩ گۆڕی تێدایە، سەرجەمیان هاوڵاتی کلدوئاشوری سلێمانین.

لەبەردەمی گۆڕستانە ستونییەکەشدا گۆڕی شەش هاوڵاتی بە ڕەگەز فەڕەنسی هەیە، کە لە کاتی دروستکردنی بەنداوی دوکاندا ساڵانی ١٩٥٦ و ١٩٥٧خۆڵ بەسەریاندا ڕماوە.

عەبدولمەسیح یوسف،ماوەی ٢٩ ساڵە لە بەشی کارگێڕی کڵێسەیە، باسی هۆکاری ناشنتنی مردووەکان لە کڵێسکەدا دەکات گۆڕستانە ستونیەکە ناڕێک و کۆنە، لە ساڵانی ڕابردوودا بیر لە ڕازاندنەوەی دیوارەکە کراوەتەوە.

پووتین چەكە ئەتۆمییەكەی ئامادەكرد
پێشت پووتین چەكە ئەتۆمییەكەی ئامادەكرد
لە ١٠ ئۆتۆمبێل شەشیان بەهۆی بەنزینەوە کێشەی بۆ دروستدەبێت
دواتر لە ١٠ ئۆتۆمبێل شەشیان بەهۆی بەنزینەوە کێشەی بۆ دروستدەبێت
ەیوەندیدار