لە ١٠ ئۆتۆمبێل شەشیان بەهۆی بەنزینەوە کێشەی بۆ دروستدەبێت



کێشەی شۆفێر و بەنزین کۆتایی نایەت، بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزین ئۆتۆمبێلەکان لە کاردەکەون، فیتەرەکانیش دەڵێن سەرجەم جۆرەکانی بەنزین هیچ جیاوازییەکیان نییە و کوالێتی خراپە.

لەمساڵدا نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو لە ٤٥٠ دینارەوە بۆ سەرو هەزار دینار بەرزبووەتەوە، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە هەزار و ٧٥ دینارە، هاوکات جگە لە بەنزینی بازرگانی، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەنزینی ٨٠٠ دیناری بۆ شۆفێران و ٦٩٠ دیناری بۆ پاس و تەکسییەکان دابینکراون.

پێچەوانەی نرخەکەی کوالێتی بەنزین دابەزیووە، سەرباری ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزانی سلێمانی دڵنیای لە کوالێتی بەنزینەکە دەکاتەوە، بەڵام شۆفێران بەردەوام ڕەخنە لە خراپی کوالێتییەکەی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین دەگرن، کە بەهۆیەوە فیتپەمپی ئۆتۆمبێلەکەیان دەسوتێت.

ئەو وەستا و فیتەرانەی کە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کاردەکەن، ئاماژۆ بۆ ئەوەدەکەن سەرجەم کوالێتی بەنزینەکان کێشە بۆ ئۆتۆمبێلەکان دروستدەکەن، ڕۆژێک نییە کە ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خراپی بەنزین نەهێندرێت بۆ چاککردنەوە.

محەمەد نادر ساڵانێکە کاری فیتەری دەکات، ڕۆژانە ئۆتۆمبێل بەهۆی خراپی بەنزینە دەهێنرێت بۆلایان، کە زۆرینەیان تەکسین، دەڵێت “بەنزینی هەمووی یەک شتە، هەمووی کوالێتی یەک شتە و دەفرۆشرێت بە ناوی جیاوازەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، بەهۆی ئەوەی بەنزینەکە خراپە، لەگەڵیشیدا پلەکانی گەرما بەرزە و تەکسیش زیاتر لە ئۆتۆمبێلی تر دەسوڕێتەوە بۆیە تەکسیەکان زیاتر کێشەیان هەیە. باوان عەلی، لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کاری فرۆشتنی پارچەکانی ئۆتۆمبێلە، ئاماژە بۆ زۆری سوتانی فیتپەمپی ئۆتۆمبیل بەهۆی خراپی کوالێتی ئۆتۆمبێل دەکات، ڕێژەکە بەجۆرێکە لە ١٠ ئۆتۆمبێل شەش ئۆتۆمبێلیان فیتپەمپیان دەستوتێت.

ئەو فرۆشیارە ئاشکرای دەکات، ئەم بەنزینەی لە ئێستادا کوالێتی خراپە، جگە لە زیان بۆ ئۆتۆمبیلەکە زیانی تەندروستی هەیە، “هەندێک لە شۆفێرەکان تووشی هەناسە توندی دەبن بەهۆی خراپی بەنزینەکە کە چەورە و دەبێتە ئاوسانی لاسیکی فیتپەمپەکە،بەنزینمان فڕێداوە لە دووری ٣٠ مەترەوە خەڵک خۆی بۆ نەگیراوە، ٪١٠٠ کیمیای بووە”.

لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە پارچەی ئۆتۆمبێلەکان گەرەنتیان هەیە، بەڵام وەک فیتەر و فرۆشیارەکان ئاماژەی پێدەکەن، ناتوانن هیچ پارچەیەکی ئۆتۆمبێل بە گەرەنتی بفرۆشن، چونکە بەنزینەکە کوالێتی نییە، “نرخی فیتپەمپ لە هەشت هەزار و تا ١٠٠ دۆلار دەڕوات، بەڵام هەشت هەزارەکە گەرەنتی زیاترە”.

دیوار و باخی گۆڕەکان لەناو جەرگەی شاردا
پێشت دیوار و باخی گۆڕەکان لەناو جەرگەی شاردا
هەواڵگری ئەمریكا هۆشدارییەكی زۆر توند دەداتە توركیا
دواتر هەواڵگری ئەمریكا هۆشدارییەكی زۆر توند دەداتە توركیا
ەیوەندیدار