بڕیارێکی نوێ لە عێراقەوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەرچوو



وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە هەردوو بانكی رەشیدو رافیدەین رێككەوتنی پێدانی قەرز لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان واژۆ دەكەن، بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وەزارەتی دارایی عێراق، بە دانانی بارمتە زامنی قەرزەكە دەكات و دوای پابەندبوونی هەرێم بە بڕگەكانی یاسای بودجە، لە شایستەكانی دەبڕدرێت.

هەروەها پێویستە نوێنەرایەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ بانكەكان بكات بە مەبەستی واژووكردنی رێككەوتنی قەرزەكە لەلایەن وەزیری دارایی هەرێمەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی ٣-٩-٢٠٢٣، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا کە بۆ ماوەی سێ مانگ بەغدا بڕی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بۆ مووچە و بە قەرز بنێردرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پارەیە نەنێردراوە.

ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانن
پێشت ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانن
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ەیوەندیدار