پەیكەری پێشمەرگە لە كەركوك خرایە سەر پوولی پۆستە



حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیكەری پێشمەرگەی لە كەركوك خستە سەر پوولی پۆستە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان پولێكی نوێی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، پولەكە پەیكەری پێشمەرگەیە لە كەركوك.

لەماوەی ڕابردوودا پارتی چەند جارێك داوای وەرگرتنەوەی بارەگاكەی لە كەركوك كردووە، كە لەدوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ەوە بووە بە بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، بەڵام لە دوێنێوە لە كەركوك لەنێوان كورد‌ و عەرەب گرژی و شەڕ سەریهەڵداوە ‌و چەندین گەنجی كورد شەهید و بریندار بوون بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ كرانەوەی ڕێگەی كەركوك- هەولێر.

ئەم پەیكەرە ژمارەیەك هونەرمەند دروستیان كردووە وەكو ستایش بۆ رۆڵ‌و قوربانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا، پەیكەرەكە رۆژی 23ی ئەیلولی 2017 لەلایەن نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كۆچكردووی كەركوكەوە پەردەی لەسەر لادرا.

ئەم پەیكەرە دەكەوێتە گەڕەكی شۆراو لە شاری كەركوك و بەرزییەكەی (23 مەتر) ‌و پانییەكەی (12 مەتر)ە، لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا ئاڵای كوردستانی لێكرایەوە‌ و لەبری ئەوە ئاڵای عێراقی لەسەر دانرا.

سودانی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركرد
پێشت سودانی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركرد
دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی بەرامبەر پارتی دەركرد
دواتر دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی بەرامبەر پارتی دەركرد
ەیوەندیدار