خانمێکی ئەمریکی، وەک خاوەن درێژترین قژ، ناوی چووە گینسەوە



 

تامی مانێسی ئەمریکی، کە وەک پەرستاری تەندروستی گشتی کار دەکات بە فەرمی بووە خاوەن ژمارەی پێوانەیی درێژترین لە جیهاندا، کە درێژی قژی ١٣٧ سانتیمەترە.

 

مانێسی تەمەن ٥٨ ساڵ لە شاری نۆکسڤیل لە ویلایەتی تێنسی، دەژی و ئێستا لە کتێبی گینس بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ناوبانگی خۆی بۆ ژمارەیەکی پێوانەیی وەک خاوەن درێژترین قژ ومسۆگەر .

 

تامی دەڵێت؛ لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، دوای ئەوەی بە دیاریکراوی لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٩ قژی بڕیوە، پەشیمان بووە لەو کارەی و بەردەوام بیرۆکەی ئەوەی هەبووە کە ببێتە خاوەن ناوبانگی درێژترین قژ.

ناوبراو، لە ٩ی شوباتی ١٩٩٠، بڕیاریداوە کە ڕێگەی بدات قژی گەشە بکات و بە هیچ جۆرێک نەیبڕێت.

 

تامی ڕوونی دەکاتەوە “هەموو ئەو ساڵانە ستایلی قژم هێشتەوە، قژم بەردەوام گەشە دەکات و ئێستا درێژترین جۆری قژی “مۆلێت”ە لە جیهاندا”.

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا
پێشت نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا
گردبوونەوەی ناڕەزایی لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
دواتر گردبوونەوەی ناڕەزایی لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
ەیوەندیدار