چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسان نییە


لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی خەڵک هیوا سەید سەلیم چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کەڵەکەبووی ساڵانی ڕابردووە و بەئاسانی جارەسەر ناکرێت و کێشەکان جددین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لەهۆکارەکانی هەڵپەسێردراوی کێشەکان  و مانەوەیان بە چارەسەر نەکراوی پەیوەندی بە جۆرێتی ئەو شاندانەوەهەیە کە کۆ دەبنەوە و شاندەکانی هەرێم لە ئاستی خەڵکانی بڕیاربەدەستدا نین و هەموو دەسەڵاتێکیان نییە.

 

دەشڵێت، “لە سالانی ڕابردوودا لە سەر ئاستی باڵا سەردانی بەغدایان دەکرد و بەشداری کۆبوونەوەکانیان دەکرد و هەریەکەیان بانگەشەی ئەوەی دەکرد فڵان دەستکەوتی بەدەستهێناوە، بەڵام لە ئێستادا کە پێویستە بڕۆن، ناڕۆن.

 

وتیشی، ئەو شاندانەی دەچنە بەغدا دەستی دوون دەبێ بگەڕێنەوە بۆ دەستی یەک لە هەرێمی کوردستان و دانوستانەکان ڕاستەوخۆ نین و هەتا خەڵکی بڕیاربەدەست وەک سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی لە سەر ئاستی هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە نەکەن و نەگەنە دانوستان لەوبڕاوایەدام کێشەکان بەهەڵپەسێردراوی دەمێننەوە.

 

هیوا سەید سەلیم، باسی لەوەکرد، ئەوەی ئێستا دەکرێت خەمساردییە و گومان دەکرێت هەرێمی کوردستان نەیانەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت ئەگەرنا بۆخۆیان سەردان ناکەن و دانوستان ئەنجام بدەن لەبارەی ماف و ئیستیحقاقاتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەدا.

 

سوودانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی ھێڵی ئاسنینی لە دەروازەی شەلامچە دانا
پێشت سوودانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی ھێڵی ئاسنینی لە دەروازەی شەلامچە دانا
شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە کەرکووک
دواتر شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە کەرکووک
پەیوەندیدار