شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە کەرکووک



شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە، گەیشتە شاری کەرکووک.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە یاوەری ھەریەک لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن قەیس خەڵەف محەمداوی و فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان، فەریق روکن قاسم محەمەدی، گەیشتووەتە شاری کەرکووک.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانج لە سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ پارێزگای کەرکووک، ئاگاداربوونە لە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شاندەکە لەسەردانەکەی بۆ کەرکووک، ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە بەسەر دەکاتەوە.

هاتنی ئەو شاندە ئەمنییە لەکاتێکدایە، لە ٢٨ی مانگی ئابی ڕابردووەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژبە ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک لەلایەن لایەنگرانی عەسائیبی ئەهلی حەق دەستی پێ کرد و تا ئێستا بەردەوامە.

ھاوکات دوای دوو ڕۆژ، لایەنگرانی عەسائیبی ئەھلی حەق لە شەقام کشانەوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان ڕادەستی لایەنگرانی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو کرد کە سوننەن و دواتر لایەنگرانی بەرەی تورکمانیش ھاتنە سەر شەقام و بەشدارییان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان کرد

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە کەرکووک دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە لە سەرەتای مانگی ئابدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی فەرمانی دەرکرد بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕادەستی ئەو حزبە بکرێنەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کەرکووک ٣٣ بارەگای ھەبووە و ھەرچەندە بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی بارەگاکانی ئێستا لە کەرکووک چۆڵکراون، بەڵام بارەگای سەرەکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبەکە لە کەرکووک تائێستا چۆڵ نەکراوە و بەدەست فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکەوەیە.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسان نییە
پێشت چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسان نییە
بە بەخێوکردنی مار و دروستکردنی زەیت لە کاژەکەی، بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن
دواتر بە بەخێوکردنی مار و دروستکردنی زەیت لە کاژەکەی، بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن
ەیوەندیدار