لەگابۆن کودەتای سەربازی ڕوویدا



لە گابۆن، کودەتای سەربازی ڕوویدا و بە هۆیەوە کۆتایی بە دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوو هات و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەکان و داخستنی سنوورەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەک ئەفسەری باڵای سوپای گابۆن لەکاتی دەرکەوتنیان لە تەلەفزیۆنی فەڕمی دەوڵەت، دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتیان ڕاگەیاند.

 

ئەو ئەفسەرانە، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی دامودەزگاکان و داخستنی سنوورەکانیان تا ئاگادارکردنەوە لە کاتی دیاریکراوی داهاتوودا ڕاگەیاند.

 

هاوکاتی ڕاگەیاندنی ئەو کودەتا سەربازییە لە کەناڵی فەرمی گابۆنەوە، دەنگی تەقە دەهات لە شاری لیبرڤیلی پایتەخت.

 

لە لایەکی دیکەوە بەپێی ئەو زانیاریانەی بنەماڵەکەی بڵاویان کردووەتەوە، تا ئێستا چارەنووسی عەلی بۆنگۆ، سەرۆکی گابۆن دیار نییە.

 

ئەو گرووپەی کودەتاکەیان ئەنجامداوە، لە 12 سەربازی گابۆنی پێکهاتوون، یەکێکیان ئاماژەی بەوەکردووە کە بە ناوی “لیژنەی گواستنەوە و گەڕاندنەوەی دامەزراوەکان” قسە دەکات، جەختیشی لەوە کردووەوە کە ئەوان نوێنەرایەتی هەموو هێزە ئەمنیی و بەرگرییەکانی وڵات دەکەن.

 

ئەنجامدانی کودەتا لەو وڵاتە، دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دێت، کە عەلی بۆنگۆی سەرۆکی گابۆن دوای کێبڕکێ لە هەڵبژاردنەکان بۆ خولی سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

عەلی بۆنگۆ، ماوەی ١٤ ساڵە حوکمڕانی گابۆن دەکات، بەپێی ئەوەی دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ پرسی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو، بۆ خولی سێیەم وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایەوە و بە ڕێژەی ٦٤.٢٧%ی دەنگەکانی ئەو هەڵبژاردنەی بە دەستهێنا.

 

بۆنگۆ لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانەوە هەوڵیدا باڵادەستی ٥٦ ساڵەی بنەماڵەکەی لە دەسەڵات درێژ بکاتەوە.

 

نیگەرانی لە نەبوونی شەفافیەت لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی گابۆن لە غیابی چاودێرانی نێودەوڵەتی و پچڕانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی شەوانە لە سەرتاسەری وڵات لە دوای هەڵبژاردنەکان هۆکار بوون بۆ سەرهەڵدانی نیگەرانییەکان.

 

گابۆن دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەفریقا لەسەر بەشی باشووری زەریای ئەتڵانتیك.

 

ژمارەی دانیشتووانەکەی 2.3 ملیۆن کەسە، یەكێكە لەو وڵاتانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی فەرەنسا بووە و لە ساڵی 1958 سەربەخۆیی وەرگرتووە.

 

جیا لە سەرچاوەیەکی باشی نەوت، دەرمان، گەنم و جۆ سێ لەو بەرهەمە سەرەکیانەن، کە گابۆن هەناردەی فەرەنسایان دەکات.

بەوێنە: بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە هەولێر دوو کارگە سوتان
پێشت بەوێنە: بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە هەولێر دوو کارگە سوتان
پلەی گەرما دادەبەزێت و بارانیش چەند ناوچەیەکی گرتەوە
دواتر پلەی گەرما دادەبەزێت و بارانیش چەند ناوچەیەکی گرتەوە
ەیوەندیدار