بەوێنە: بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە هەولێر دوو کارگە سوتان



بەهۆی ئاگر کەوتنەوە دوو کۆگای دروستکردنی کەرەستە و پێداویستی ناوماڵ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر یەکێک لە کارگەکان بەتەواوی سووتاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر ١ی شەو ئاگرەکە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو کۆگای دروستکردنی کەرەستە و پێداویستی ناوماڵ سوتاون و زیانی ماددی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات، دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی لەدرەنگانی شەوەوە لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەلام تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

لەبارەی زیانەکانەوە خاوەنی کۆگاکە ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت، “ئاگرەکە زیانی دوو ملیۆن دۆلاری لێ کەوتووەتەوە.”

 

 

کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لەگابۆن کودەتای سەربازی ڕوویدا
دواتر لەگابۆن کودەتای سەربازی ڕوویدا
ەیوەندیدار