بانگدان لە نیویۆرک چیتر پێویستی بە مۆڵەت نیە



ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێریک ئادەمز، سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لە ئەمریکا ڕایگەیاند، بانگدان بۆ نوێژی موسڵمانان لە مزگەوتەکان ڕێگەپێدراوە و پێویست بە مۆڵەت ناکات.

ئێریک ئادەمز ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسا نوێیەکان مزگەوتەکان پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەت نابێت بۆ بانگەوازی نوێژ “بانگدان” لە منارەی مزگەوتەکانەوە بە ئاشکرا لە ڕۆژانی هەینی و لە کاتی خۆرئاوابوون لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانگەی کاروباری کۆمەڵایەتی بەشی پۆلیس لەگەڵ مزگەوتەکان کاردەکات بۆ گەیاندنی ڕێنماییە نوێیەکان و دڵنیابوون لەوەی ئەو ئامێرانەی کە بۆ پەخشکردنی بانگەوازی نوێژ بەکاردەهێنرێن لەسەر ئاستێکی گونجاو دانراون.

ئیریک ئادەمز وتیشی: “بۆ ماوەیەکی زۆرە هەست بەوەدەکرا کە کۆمەڵگاکانمان ڕێگەی نەدەدا بانگەوازی نوێژ پەخشبکرێت و بە ئاشکرا بانگ بدرێت، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ ئەو هێڵە سوورە دەبڕین، زۆر بە ڕوونی دەڵێین مزگەوت و شوێنەکانی عیبادەت ئازادن لەوەی بانگبدەن، لە کاتی نوێژی هەینی و لە مانگی ڕەمەزاندا بەبێ ئەوەی پێویست بە وەرگرتنی مۆڵەت بکات.”

سەرۆکی شارەوانی شارەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، موسڵمانانی نیویۆرک لە سێبەری خەونی ئەمریکیدا ناژین لەکاتێکدا من سەرۆکی شارەوانی نیویۆرکم.

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە
بڕیارێک بۆ تاپۆکردنی زەوییە سندوقییەکان دەرچوو
دواتر بڕیارێک بۆ تاپۆکردنی زەوییە سندوقییەکان دەرچوو
ەیوەندیدار