گەنجێک کە ئیشی گەیاندنی خواردنی دەکرد کوژرا



ئەمڕۆ سێشەممە گەنجێكی تەمەن ٢٢ ساڵ كە كاری دلیڤەری (گەیاندنی خواردن)ی دەکرد لەسەر شەقامێكی سەرەكی سلێمانی تەقەی لێكرا و كوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، كاتژمێر دوو ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەرەوە لەشەقامی بەردەم مزگەوتی شێخ فەرید دەستڕێژی گوللـە لە گەنجێكی تەمەن ٢٢ ساڵ كرا كە ئەو گەنجە كاری دلیڤەری (گەیاندنی خواردن)ی دەکرد.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو گەنجە بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە، تاوەكو ئێستاش هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.

نوێترین زانیاری لەسەر گەشتەکانی سلێمانی و تورکیا ڕاگەیەنرا
پێشت نوێترین زانیاری لەسەر گەشتەکانی سلێمانی و تورکیا ڕاگەیەنرا
مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی: داوا لە پارتی دەکەین کێشەی بارەگاکانی بە یاسا چارەسەر بکات
دواتر مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی: داوا لە پارتی دەکەین کێشەی بارەگاکانی بە یاسا چارەسەر بکات
ەیوەندیدار