زیلینسكی بە كەسایەتی ساڵ دیاریی دەكرێت



گۆڤاری تایم-ی ئەمریكایی، ڤۆڵۆديمير زیلینسكی بە كەسایەتی ساڵی 2022 هەڵدەبژێرێت، دوای ئەوەی بەرخودانی وڵاتەكەی بەڕووی داگیركاریی ڕووسیدا بەرجەستە كرد و سڵاویشی بۆ “گیانی ئۆكراینا” نارد.


ئیدوارد فیلسنتاڵ سەرنوسەری گۆڤارەكە نوسیویەتی”شەڕكردن لەپێناو ئۆكراینا هیوابەخش بێت یان مایەی ترس، ڤۆڵۆدێمێر زیلینسكی بەشێوەیەكی بێ‌ هاوتا جیهانی هاندا”.

گۆڤارەكە كە بارەگاكەی لە نیویۆركە نوسیویەتی”بۆ سەلماندنی دلێری، دلێری دەكرێت وەك ترس گوازراوە بێت، خەڵك و وڵاتانی هاندا بۆ یەكگرتن و بەرگریكردن لە ئازادی، فشەڵی دیموكراتی و ئاشتی وەبیر جیهان هێنایەوە، ڤۆڵۆدێمێر زیلینسكی و گیانی ئۆكراینا، كەسایەتی ساڵی 2022 سەبارەت بە گۆڤاری تایم”.

سەرنوسەری تایم دەڵێت”لە هەفتەكانی سەرەتای دەستپێكردنی بۆردومانەكانی ڕووسیا لە 24ی شوبات، بڕیاریدا كێیڤ جێنەهێڵێت و بمێنێتەوە. لە یەكەم پەیامیدا لەسەر ئینیستاگرام لە 25ی شوبات دەریخست كە حكومەتەكەی و كۆمەڵی مەدەنی سەلامەتن و لە شوێنی خۆیاندان- تا دەگاتە وتارەكانی دواتری لەبەرامبەر دامەزراوەكان وەك وتارەكانی لەبەردەم پەرلەمانەكان و بانكی نێودەوڵەتی، خەڵاتەكانی گرامی، سەرۆكی ئۆكراینا لە هەموو شوێنێك ئامادەیی هەبوو”.

ئیلۆن ماسك سەرۆكی هەردوو كۆمپانیای سپایس ئێكس و تیسلا كە دواتر تویتەر-یشی كڕییەوە، كەسایەتی ساڵی 2021 گۆڤاری تایم بوو .

 

 

هەپەگە؛ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران
پێشت هەپەگە؛ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران
ئەگەر هەیە بەشێك لەفەرمانبەرانی هەرێم مووچەكانیان بخرێتە سەر بەغدا
دواتر ئەگەر هەیە بەشێك لەفەرمانبەرانی هەرێم مووچەكانیان بخرێتە سەر بەغدا
ەیوەندیدار