ئەگەر هەیە بەشێك لەفەرمانبەرانی هەرێم مووچەكانیان بخرێتە سەر بەغدا



بڕیارێک لە تاوتوێکردندایە، کە فەرمانبەرانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردن و پسوڵەی خۆراك مووچەكانیان بخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عیراق و مووچەكانیان هاوتای عێراق بكرێت، سەرچاوەیەكیش لەوەزارەتی بازرگانی دەڵێت: “سەبەتەیەكی خێری و بڕی 750 هەزار دینار وەك پاداشت بە فەرمانبەران دەدرێت”.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاشكرایكرد، لە ماوەی ڕابردوودا گلەیی زۆر لەو دەكرا، كە وەك پێویست كارەكانی دابەشكردنی خۆراك بەڕێوە ناچێت، بۆیە بڕیاردرا بڕی 350 هەزار دینار بدرێتە كۆمپانیاكانی دابەشكردنی خۆراكی پارێزگاكانی هەرێم.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “بڕیارێك هەیە، كە لە ئێستادا تاوتوێ دەكرێت، كە تەواوی فەرمانبەرانی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە هەرێم بخرێنە سەر وەزارەتی بازرگانی عیراق و مووچەكانیان لەوێوە دابین بكرێت و هاوتای مووچەی كۆمپانیاكانی دیكەی ئەو وەزارەتەی لێ بكرێت” .

سەرچاوەكە ڕاشیگەیاند، سەبەتەیەكی خێری بۆ تەواوی فەرمانبەرانی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك دابین دەكرێت، لەگەڵ بڕی 750 هەزار دینار وەك پاداشت وەردەگرن.

ئاشكراشیكرد، بەپێی ئەوەی بڕیاری لە سەر دراوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، دەرماڵە و مووچەیان هاوتای عێراق دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ساڵانی ڕابردوودا مووچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەكان و بەنداوەكان خراوەتە سەر حكومەتی عێراق.

زیلینسكی بە كەسایەتی ساڵ دیاریی دەكرێت
پێشت زیلینسكی بە كەسایەتی ساڵ دیاریی دەكرێت
مەسرور بارزانی و سەرۆكی ئیمارات پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
دواتر مەسرور بارزانی و سەرۆكی ئیمارات پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
ەیوەندیدار