خاتەمی دەركەوتەوە و پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی ئێران دەكات



محەمەد خاتەمی، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران هۆشداری بە سەرکردایەتی ئێستای وڵاتەكەی دەدات لە دەرئەنجامەکانی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان.

محەمەد خاتەمی، سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران، كە بە باڵی میانڕەوی ئەو وڵاتە ناسراوە بە ڕۆژنامەی (شەرق)ی ئێرانی ڕاگەیاندووە، “نابێت ئاسایش بکرێتە بیانوو بۆ سەرکوتکردنی ئازادی، هەروەها ئازادی و ئاسایشیش نەخرێنە دژایەتی یەکترەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە پێناو پاراستنی ئاسایشدا نابێت ئازادی لەپێ بخرێت و ئاسایشیش بە ناوی ئازادییەوە پشتگوێ بخرێت.

خاتەمی، کە لە نێوان ساڵانی 1997-2005 حوکمڕانی ئێرانی کردبوو، داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی كرد، “پێویستە بەجدی مامەڵە لەگەڵ داخوازییەکانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتییەکان بکرێت” و وتی، “پێویستە سەرکردە سیاسییەکانی ئێران پێش ئەوەی درەنگ بێت پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن”،

خاتەمی “پشتیوانی خۆی” بۆ بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ڕاگەیاند، کە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی (خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە) لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتەوە لە تاران سەریهەڵدا، دیارترین دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یە.

خاتەمی پێی وابوو “سەپاندنی سنووردارکردن لە کۆتاییدا ناتوانێت گەرەنتی سەقامگیری و ئاسایشی زانکۆکان و کۆمەڵگا بکات”، داوای لە بەرپرسان کرد “دەستی هاوکاری بۆ خوێندکاران درێژ بکەن و پێش ئەوەی درەنگ بێت دان بە لایەنە هەڵەکانی حوکمڕانیدا بنێن”.

لە ساڵی 2009ەوە خاتەمی دەرکەوتنی لە میدیاکان قەدەغە کراوە، دوای ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان، کە بەهۆی دووبارە هەڵبژاردنەوەی مەحمود ئەحمەدی نژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێرانەوە سەریهەڵدا.

بافڵ تاڵەبانی؛ ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە نا تەندروستە بكەین حكومەت پەیڕەوی دەكات
پێشت بافڵ تاڵەبانی؛ ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە نا تەندروستە بكەین حكومەت پەیڕەوی دەكات
تەرمی 6 داعش لە تونێلەكانی حەمریندا دۆزرانەوە
دواتر تەرمی 6 داعش لە تونێلەكانی حەمریندا دۆزرانەوە
ەیوەندیدار