تەرمی 6 داعش لە تونێلەكانی حەمریندا دۆزرانەوە



خەڵك-
دەزگای دژە تیرۆری عیراق، هەڵدەكەوتێتە سەر تونێلێك لە چیاكانی حەمرین و تەئكيد لەسەر كوژرانی 6 چەكداری ڕێكخراوی داعش دەكاتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن دەزگاكەوە بڵاوكرایەوە”لەسەر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری و شانەی بەئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، توانرا لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا هەڵبكوترێتە سەر تونێلێك لە چیاكانی حەمرین، لە دوای بۆسەنانەوە لەچواردەوری تونێلەكە، پیاوانی هەواڵگری جوڵەی ماتۆڕسكیل و جوڵەی چەكدارانی داعشیان دەستنیشان كردبوو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەدوای هێرشی ئاسمانی و دزەكردنی هێزێكی سەر بە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان بۆ نێو تونێلەكە، تەئكید لەسەر كوژرانی 6 چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كرایەوە كە تەرمەكانیان لە ئەنجامی داڕوخانی دەروپەردووی تونێلەكە پارچەپارچە بوون”.

دژە تیرۆر دەڵێت”هێزەكەیان توانی تەرمی دوان لە كوژراوەكان بناسێتەوە كە بریتی بوون لە (ئەنەس حەمدانی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوچەكە و (ئەبو زیاب دلێمی) بەرپرسی چاودێری ناوچەكە، پشكنینی (DNA) بۆ ناسینەوەی ناسنامەی تەرمەكانی تر”.

 

خاتەمی دەركەوتەوە و پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی ئێران دەكات
پێشت خاتەمی دەركەوتەوە و پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی ئێران دەكات
حكومەت بودجەی نەنارد و پەرلەمان دەچێتە پشووەوە
دواتر حكومەت بودجەی نەنارد و پەرلەمان دەچێتە پشووەوە
ەیوەندیدار