چۆن دەزانیت مۆبایلەکەت لەژێرچاودێریدایە؟



پسپۆڕێکی بواری تەکنەلۆجیا ڕایدەگەیەنێت مۆبایلە زیرەکەکان بەمەبەستی هەواڵگری و سیخوڕی بەکار دەهێنرێن و لەرێگەیەوە چاودێری خاوەنەکانیان دەکرێت.

فاغی زکریان پسپۆڕی بواری تەکنەلۆجیا و سەرۆکی تیمی  (Gem Space) لە وتەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی پرایمی ڕوسی ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵگران و خاوەنانی مۆبایلە زیرەکەکان دەتوانن لەڕێگەی ڕێکخستنی مۆبایلەکانیانەوە (Setting) بزانن مۆبایلەکانیان لەژێر چاودیڕیدایە یاخود نا.

دەشڵێت، کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان دەریدەخەن ئەو مۆبایلە لەژێرچاودێریدایە یاخود نا ئەوەش دوای ئەوەی دڵنیابووەتەوە لە دابەزینی بارگە (شەحن)ی مۆبایلەکان بەشێوەیەکی خێرا و خاڵیبوونەوەی باترییەکانیان، چونکە ئەوە پەیوەندی بە توانای باترییەکانەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بەبەکارهێنانی کامێرای مۆبایلەکەوە هەیە بەشێوەیکی بەردەوام.

زکریان دەڵێت،  بۆئەوەی بزانیت کامێراکەت یەکێکە لە هۆکارەکانی بەتاڵبوونەوەی باتری و بارگە(شەحن)ی مۆبایلەکەت ئەوا لەڕێگەی (Setting)ی مۆبایلەکەتەوە بەشی (Battery) هەڵبژێرە و بزانە کام بەرنامە یان ئەپڵیکەیشن زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لەسەر مۆبایلەکەت و بڕێکی زۆر لە بارگەی باترییەکەت خاڵی دەکاتەوە.

باسی لەوەکردووە، ئەگەر کامێرا یەکێک بوو لەو بارنامانەی زۆرترین بارگەی باتری مۆبایلەکەت خاڵی دەکاتەوە ئەوا پیویستە ئەم بابەتە بەجددی وەربگریت و بزانیت مۆبایلەکەت لەژێرچاودێریدایە.

هاوکات، دەڵێت، “پێویستە هیچ بەرنامەیەک لەسەر مۆبایلەکەت کارپێ نەکەیت کە داوای ڕێگەپێدان و بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلەکەت دەکات بۆ بەکارهێنانی.

وێنە؛ ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک ناڕەزایی بەشێکی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە
پێشت وێنە؛ ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک ناڕەزایی بەشێکی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە
ماددە كحولییەكان قەدەغە دەکرێن
دواتر ماددە كحولییەكان قەدەغە دەکرێن
ەیوەندیدار