لەکاتی داخستنی بازاڕ دۆلار دابەزی



نرخی دۆلار لەبازارەکان بەردەوامە لە یاریکردن و ئێوارەی ئەمڕۆش لەکاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار دابەزی و دینار بەرزبووەوە.

 نرخی ١٠٠ دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 153 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا بەڵام لەکاتی داخستنیدا نرخی 100 دۆلار دابەزی بۆ  ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٣٥٠ دینار دابەزیوە.

بانکی ناوەندی بڕیاریدا رێژەی پارەی کۆکراوەی کارتە بانکییەکان بۆ ١٠ ملیۆن دینار بەرزبکاتەوە و لەمەودوا هەڵگری کارتە بانکییەکان دەتوانن رۆژانە بڕی ٧٥٠ دۆلار لە کارتەکانیان تۆمار بکەن.

ئەم ڕێژارەی بانکی ناوەندی لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەیدەن ، تاوەکو نرخی دۆلار هاوتای نرخی بانکی ناوەندی یاخود نزیک لەو نرخە بکەنەوە

پەیمانگایەك فۆڕمی وەرگرتن ڕادەگەیەنێت
پێشت پەیمانگایەك فۆڕمی وەرگرتن ڕادەگەیەنێت
مووچەی فەرمانبەران لەنێوان ململانێی حكومەتی هەرێم و عێراق
دواتر مووچەی فەرمانبەران لەنێوان ململانێی حكومەتی هەرێم و عێراق
ەیوەندیدار