کورد خۆی ناتوانێت پێشمەرگە ڕێکبخات و هاوپەیمانی کارەکە دەکات



“ئەمریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی پێشمەرگەیان ئامادە کردووە و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆش چاودێری دەکەن”

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش ماتیۆ ماكفەرلین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە ھەولێر لەبارەی دواکەوتن یان کێشە و گرفت لە چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە هۆشدارییەکی ئاراستەی حکوومەتی هەرێم کرد و ڕایگەیاند کە ھیوادارن، بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەیەکەوە و بە یەکگرتوویی کار بکەن بۆ ئەوەی ئەوان دڵنیاببنەوە لە بەدەستھێنان و گەیشتن بەو ئامانجەی کە لە یاداشتنامەکەدا (لە نێوان ھاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە) نووسراوەتەوە و ھێزێکی یەکگرتوو دروست بکەن، بۆ ئەوەی ئەو ھێزە بتوانێت کار لەگەڵ ھاوبەشەکانی بکات لە تێکشکاندنی داعش.

سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی بەردەم ھەنگاوەکانی چاکسازی، عەقید شاخەوان سەلام گوتی: “بە ڕوون ئاشکرا، وەڵامی ئەم پرسە دەدەمەوە، ئێمە لە بابەتێکدا ئیش دەکەین کە بابەتێکی تەکنیکییە، ئیشەکەمان پرسی یەکخستنەوەیە، بەڵام ئەوەیش شاراوە نییە کە زۆرجار لە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە گرفتی سیاسی ڕوودەدەن و، ساردی لە نێوان حزبەکان یا بۆچوونی جیاواز لە نێوان حزبەکان دروست دەبێت و ئەمەیش کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی پڕۆسەکەدا ھەیە”.

عەقید شاخەوان گوتیشی: “لە ئێستادا ٢٨ پڕۆژەی ھەنگاو بە ھەنگاوی وەزارەتی پێشمەرگە ھەیە، کاری ئێمە ئەوەیە ھەماھەنگیمان ھەبێت لەگەڵ ھەموو ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە پەیوەستدارن بەو پڕۆژانەوە، ئەوەیش بە بوونی یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی ئەم وڵاتانە (چوار وڵات) ئەوەیش ڕاوێژکارانی بیانی یان ئەم گرووپە (MNG) Multinational Group پاڵپشتی تیمەکانی ئێمە دەکەن ئەو تیمانە کارەکانیان ئامادە دەکەن پێشکەیشی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن و لە ڕێگەی وەزیری پێشمەرگەوە کە پەسەند کرا و دەچێتە قوناغی جێبەجێکردنەوە”.

كۆمسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێك دەنگدەر كارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە
پێشت كۆمسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێك دەنگدەر كارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە
پشوی شەممە و چەند سەرنجێك…!
دواتر پشوی شەممە و چەند سەرنجێك…!
ەیوەندیدار