لە بارەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رەتیدەکاتەوە کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکرابێت دەڵێت: ئێمە تەنیا رێنمایی خۆپاراستنمان بۆ کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە نەک بڵێین نەخۆشییەکە بڵاوبووەتەوە”.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە تەنیا رێنمایی خۆپاراستنمان بۆ کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە، بەڵام وا بڵاوکرایەوە کە نەخۆشییەکە زۆر بووە.

راشیگەیاندووە، ئەگەر نەخۆشی کۆلێرا بڵاوببێتەوە پێش هەمووان ئێمە رایدەگەیەنین و هەموو سەرەتای هاوینێك و سەرەتای پایزێك خۆمان ئامادە دەکەین بۆ کۆلێرا رێنمایی بڵاودەکەینەوە

ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دووکان و دهۆک زیاتر لە نیوە کەمی کردووە
پێشت ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دووکان و دهۆک زیاتر لە نیوە کەمی کردووە
سبەینێ بەنزینی 750 دیناری لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ بەنزینی 750 دیناری لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار