کڵۆپ مانەوەی محەمەد سەڵاحی لە لیڤەرپوڵ ڕاگەیاند



یورگن کڵۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول، مانەوەی محەمەد سەڵاحی لەڕیزی یانەکەی راگەیاند.

لەم هەفتەیەدا دەنگۆیەکی گەرم هەبوو کە محەمەد سەڵاحی میسڕی ڕەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودیییەوە بکات، باس لەوە دەکرا یانە سعودییەکە مووچەی ساڵانەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە هێرشبەرەکەی رێدز کردووە.

بەڵام کەمێک لەمەو بەر ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەی لیڤەرپوول سەرجەم دەنگۆکانی ڕەتکردەوە و مانەوەی محەمەد سەڵاحی لە یانەکەی ڕاگەیاند.

کڵۆپ لەوبارەیەوە وتی،”هیچ ئۆفەرێکی ئیتیحادمان بۆ نەهاتووە، ئەگەر بۆشمان بێت وەڵاممان نەخێر دەبێت، محەمەد یاریزانی لیڤەرپوولە و بە ڕێژەی ١٠٠٪ پابەندە بە گرێبەستەکەیەوە”.

کڵۆپ بەوەش نەوەستا و جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر خولی سعودی و وتی، “گرفتە گەورەکە ئەوەیە مێرکاتۆ لە سعودیە درەنگتر کۆتایی دێت، دڵنیام فیفا دەتوانێت چارەسەری ئەو گرفتە بکات بەڵام نازانم ئەو کارە دەکەن یان نا، لە کاتێکدا ئێمە دەبێت تا مانگی یەک بەم پێکهاتەیە بەردەوامبین”.

بەغدا هۆکاری نەناردنی مووچەی ئاشکراکرد
پێشت بەغدا هۆکاری نەناردنی مووچەی ئاشکراکرد
ئەو مافیایانەی بارمتەکانیان ئازاردەدا دەستگیرکران
دواتر ئەو مافیایانەی بارمتەکانیان ئازاردەدا دەستگیرکران
ەیوەندیدار